ئێران لە ئاوەکانی کەنداو هێرشەکانی دەستپێکرد

0

نوچە-رۆیتەرز

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز و چەند سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپی، پێنج بەلەمی سوپای پاسداران هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتکێشی بەریتانیایان داوە لە ئاوەکانی کەنداو.

رۆیتەرز ئاشکرای دەکات، کە ئەم هەڵمەتەی سوپای پاسداران بە هۆشداری کەشتییەکی جەنگی بەریتانیا شکستی هێناوە و بەلەمەکانی سوپای پاسداران ناچار بە پاشەکەشە بوونە.

ئەژانسی هەواڵی فارس، نزیک لە سوپای پاسداران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی جولای، ئەم هەواڵەی رەتکردەوە، بەڵام جەختی لە سەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی لەم بابەتە کردووە.

کەناڵی سی ئێن ئێن، لە راپۆرتیکدا ئاماژەی کردووە، کە فڕۆکەیەکی چاودێری ئەمریکا، دیمەنەکانی ئەم هێرشەی سوپای پاسدارانی تۆمار کردووە، بەڵام جارێک گرتە ڤیدیۆیەکە بلاو نەبۆتەوە.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، تاکوو ئیستا بەرامبەر بەم رووداوە هەڵویستی وەرنەگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com