لە رۆژی یەکشەممەوە پەنابەران دەردەکرێن

0

نوچە-رۆیتەرز

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە پلانی دەرکردنی پەنابەرانی نایاسایی دەخاتە بواری جێبەجیکردنەوە.

ترەمپ رایگەیاندووە، بەم زووانە هەزاران پەنابەر، کە بە شێوەی نایاسایی هاتوونەتە ناو خاکی ئەمریکاوە، دردەکات.

ئەمە لە کاتیکدایە، کە پلانی دەرکردنی پەنابەران بە هۆی گوشار و پیداگری دیموکراتەکان و رێکخراوەکانی لایەنگری مافەکانی مرۆڤەوە دوا خرابوو.

نیۆیۆرک تایمز لە سەر زاری بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، کە دەرکردنی بەکۆمەڵی پەنابەران، لانیکەم لە دە شاری ئەمریکا دەستپێدەکات و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی یەکشەمەمیان هەڵبژاردووە.

سەرچاوەکان ئەوەش دەخەنەڕوو، کە لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار پەنابەر دەردەکرین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com