بەریتانیا هێرشەکانی ئێرانی پشتڕاست کردەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

دەوڵەتی بەریتانیا بە فەرمی رایگەیاند, سوپای پاسدارانی ئێران هەوڵی بەربەستکردنی رێگەی هاتووچۆی کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەم وڵاتەی داوە.

گوتەبێژی دەوڵەتی بەریتانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی جولای رایگەیاند، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران هەوڵیان داوە رێگری لە هاتووچۆی نەوکێشێکی بەریتانیا بگرن.

ئەم کەشتیە بازرگانییە، کە بە بریتیش هریتیج دەناسرێتەوە، شەوی رابردوو لە لایەن چەند گبەلەمێکی سەربازی سوپای پاسداران هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی درا.

بەریتانیا راشیگەیاند، لە رووی ناچارییەوە کەشتییەکی شەڕکەری رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە.

لەندەن هەروەها داوای لە ئێران کردووە، لە ئاڵۆزترکردنی دۆخی ناوچەکە خۆی بە دوور بگرێت و هاوکاتی نگەرانی خۆی سەبارەت بەم رووداوە راگەیاندووە.

سوپای پاسدارن بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەم هەواڵەی بە درۆ خستبووەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com