نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە رێواز فایەق دەکات

0

نوچەنێت

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ د. رێواز فایه‌ق ده‌كات، به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بەڕێز خاتوو د. ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتانه‌وه‌ به‌ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، به‌گه‌رمى پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن بۆ خۆتان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ دەخوازم.

پەرلەمانی كوردستان ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لە چەسپاندنی یاسایی مافەكانی گەلی كوردستان و ڕێكخستنی ژیانی مەدەنی و ئیداری لە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دەركردنی یاسا و بڕیارە پێویستەكانه‌وه‌. هيوادارم به‌ ئه‌زموون و شارەزاییتان له‌ كارى په‌رله‌مانى و به‌ هاوكاريى هه‌موو فراكسيۆنه‌كان، خزمه‌تێكى باشتر به‌ قۆناغى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.

ئێمه‌ش له‌ سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت و هاوكار ده‌بين، بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ پێناو قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى ديموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى سيسته‌مى حوكمڕانى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

لەگەڵ ڕێزمدا..

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

١١-٧-٢٠١٩

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com