ئەحمەد عەسکەری: دەبێت خۆپیشاندەران دادگایی بکرێن

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، دەبێت دادگای فیدراڵ بە زووترین کات دادگای ئەوانە بکات، لە کەرکوک، کە بە ئاشکرا بانگەشە بۆ گەڕانەوەی داعش دەکەن

رۆژی هەینی ١٢-٧-٢٠١٩، ژمارەیەک عەرەبی حەویجە و کەرکوک لەبەردەم پارێزگای شارەکە خۆپیشاندانێکیان دژی رێککەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بۆ دیاریکردنی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک رێکخست.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەسەر لیستی بەرایەتی، لەارەی خۆپیشاندانەکانی کەرکوک رایگەیاند: ئەوانە بەهەموو شتێک ناڕازین و تەنها دەسەڵاتی سەردەمی بەعسیان قبووڵە، بە پەروەردەیەکی بەعسیانە دەیانەوێ هەمان دەسەڵاتیان هەبێ و ئەوان داعشێکیان لە کورد پێ باشترە.

ئەحمەد عەسکەری دەشڵێت، ئەوانە لەگەڵ دیموکراسی، یاسا و دەستوور نین بەهیچ جۆرێک و دژی برایەتی و پێکەوە ژیانن. گوتێشی “ئەوانە روونە کێن و دەبێ دادگای فیدراڵ بە زووترین کات دادگای ئەوانە بکات چونکە بە ئاشکرا بانگەشە بۆ گەڕانەوەی داعش دەکەن و پێشێلی دەستور و یاسا دەکەن مافی خەڵک و نەتەوەکانی تر پێشێل دەکەن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوەدا، کە کورد لە کۆی (٤۱) کورسی ئەنجومەنی پارێزگا بە تەنها (۲٦) کورسی هەیە، کە دوو لەسەر سێی دەنگەکانە و بە یاسا دەتوانین پارێزگارێک دابنێین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com