ئەوروپا و عێراق بەیانێکی هاوبەش دەردەکەن

0

نوچە-العهد

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە ئاماژەدان بە سەردانەکەی فدریکا مۆگرینی بۆ بەغدا رایگەیاند، بەغدا و یەکێتی ئەوروپا، جەخت دەکەنە سەر کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی ناوچە.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە ئاماژەکدان بە سەردانەکەی بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەغدا، رایگەیاند “دوو لایەن هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی رادەی بارگرژی و ناکۆکیەکان دەکەن لە ناوچەکە”.

بە گوتەی ئەم دیپلۆماتکارەی عێراق، یەکێتی ئەوروپا، پابەندبوونی خۆی لە پەیوەندی لەگەڵ بەردەوامبوونی پشتیوانیەکانی لە عێراق دووبارە کردۆتەوە، بە تایبەت لە شەڕی دژ بە تیرۆر.

سەحاف گوتیشی “پەیوەندیەکانی بەغدا و بروکسێل، بە تایبەت لە دوای سەرهەڵدانی داعش چووەتە قۆناخێکی نوێوە و دوو لایەن پابەندی ئاشتی و ئارامی ناوچەکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com