لە هەولێر کتێبخانەیەک سوتێندرا

0

نوچەنێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٤-٧-٢٠١٩، فەرهاد پیرباڵ ئاگری بەردایە قاوەخانەی “ماڵی وەفایی” لە شاری هەولێر و بەهۆیەوە زیان بە پێنج هەزار کتێب کەوتووە.

فەرهاد پیرباڵ، سوتاندنی ئەو قاوەخانە کەلتووریەی بە کامێرای تایبەتی خۆی تۆمار کردووە و دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە.

سۆران عەزیز، خاوەنی “ماڵی وەفایی” لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند “پێشتر لایەنی پەیوەندیدارم لە هەڕەشەکانی فەرهاد پیرباڵ ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام بە هەند وەر نەگیرا، ئەمڕۆ ئاگر لە هەوڵ و ماندووبوونی ١٠ ساڵ کارکردنی من بەردرا”.

بەگوتەی سۆران عەزیز لە ماڵی وەفایی بەهۆی ئاگر تێبەردانەکەوە، زیاتر لە پێنج هەزار کتێب زیانیان پێگەیشت.

هەروەها داوای دەستگیر کردنی فەرهاد پیرباڵ دەکات و وەک قوربانی رووداوەکەش، قەرەبوو بکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com