یەکێتی ئەوروپا پیشوازی لە نەخشەرێگای بەغدا دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

فدریکا مۆگرینی، سەرۆکی دەزگای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی بارگرژیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆشداری دەدات.

مۆگرینی لە میانی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵی نێوانگیری لە نێوان ئەمریکا و ئێران خستە روو.

بە گوتەی مۆگرینی، بەرەوام بوونی ئەم گرژیانە دەرهاویشتەی زیانباری بۆ هەموو ناوچەکە دەبێت.

مۆگرینی هەروەها لە دیدار لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ پێشنیازی بەغدا، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسێکی هاوبەش لە نێوان ئێران و وڵاتانی سوننەی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەربڕی. لەم پەیوەندیەشدا ئاماژەی بە دوو- وڵاتی سعودیە  وئیمارات کرد.

سەرۆکی دەزگای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گوتی، ئەزمونی یەکێتی ئەوروپا پێمان دەڵێت، لە دژوارترین هەلومەرجەکانیشدا دەبێ گفتوگۆ بکرێت، نەک ئەوەی رێگایەک بگرینە بەر کە پڕ بێت لە مەترسی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com