تورکیا سزا دەدرێت

0

نوچە-بلۆمبێرگ

واشنتۆن، لە پلانیدایە زنجیرەیەگ گەمارۆ نوێ بە سەر تورکیادا بسەپێنێت.

ئاژانسی هەواڵی بلۆمێرگ ئاشکرای دەکات، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ خەریکی ئامادەکردنی پاکیجێکی نوێی گەمارۆکانە بۆ سەر تورکیا، هۆکاری ئەم گەمارۆیانە بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ی روسیا لە لایەن ئەنقەرە، دەگەڕێتەوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی بلومێرگ، واشنتۆن لە رۆژانی داهاتوودا وردەکاریەکانی سزاکانی بۆ سەر تورکیا دەخاتە ڕوو.

بلۆمبێرگ باس لەوەش دەکات، کە ئەم گەمارۆیانە بە هەماهەنگی وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی بەرگری و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بە سەر ئەنقەرەدا دەسەپێندرێ.

ئەم پلانەی واشنتۆن، دەبێ لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە واژۆی کۆتایی لە سەر بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com