فەرهاد پیرباڵ دەسگیرکرا

0

نوچەنیت

بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر سوتاندنی ماڵی وەفایی، ئەمڕۆ فەرهاد پیرباڵ دەستگیرکرا.

ماڵی وەفایی، ماڵێکە لە شاری هەولێر بۆ چاپکردنی کتێب و چالاکییە کولتورییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن دکتۆر فەرهاد پیرباڵ، دەسوتێندرێت.

سۆران عەزیز، بەڕیوەبەری ماڵی وەفایی رایگەیاند، کە سکاڵایان لەسەر فەرهاد پیرباڵ تۆمارکردووەو داوادەکەن، رێکاری یاسایی بگیرێتەبەر، چونکە”رەنجی دەساڵ کارکردنی ئەوان سوتاوە”.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند” بەهۆی هەبوونی سکاڵاو بە فەرمانی دادوەر فەرهاد پیرباڵ، لەسەر سوتاندنی ماڵی وەفایی، دەستگیرکرا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com