وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا لەبارەی ئێران کۆدەبنەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی جولای، لە برۆکسێل کۆدەبنەوە.

میدیاکانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، کە جێرمی هۆنت، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەم وڵاتە، یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆی برۆکسێل دەبێت.

بڕیارە هۆنت لە سەردانەکەی بۆ برۆسکێل، لە گەڵ هاوتا ئەڵمانی و فەرەنسییەکەی کۆبێتەوە.

تەوەری سەرەکی ئەم دیدارە، باس و گفتوگۆ دەبێت لە سەر هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئاسایشێ ئاوەکانی کەنداو و هەروەها هەڵوێستی ئەم وڵاتە بەرامبەر بە رێککەوتە ئەتۆمیەکەی.

دیدارەکەی ئەمڕۆ هاوکات دەبێ لە گەڵ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی بەریتانیا، کە تایبەتە بە کەمبوونەوەی پابەندبووونی ئێران بە خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com