سوپای پاسداران دەستی بەسەر کەشتییەکی بەریتانیا گرت

0

نوچە: ئاژانسەکان

سوپای پاسدارانی ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بە سەر کەشتییەکی نەوتی بەریتانیدا گرت. بەگوێرەی میدیای ئێران، کەشتییەکە ناوی “ستێنا ئیمپیرۆ”یە و لە گەرووی هورمز دەستی بەسەرداگیراوە.

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، کەشتییەکە بەرەو سعودیە چووە، بەڵام رێڕەوی سنوورە ئاوییە نێودەوڵەتییەکانی بەجێهێشتووە و بەئاراستەی دوورگەی قیشمی ئێرانی چووە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، بەرپرسانی بەریتانیا رایانگەیاند، هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەکە دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ لە کاردانەوەی بە رووداوەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند “لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بەریتانییەکە لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا قسەدەکات”.

لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی روسیاش گوتی، مۆسکۆ لە زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران نیگەرانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com