واشنتۆن و ئەنقەرە داهاتووی کورد بەرەو کوێ دەبەن؟

0

نوچە: ئێویل پرایس

بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی سێنتڕاڵ جیئۆپۆلۆتی، لە بابەتێکی شیکاریدا دەڵێت، سیاسەتەکانی ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ پێکهێنانی هاوپەیمانی و هەواڵبەندی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیانی بە بەرژەوەندی کوردەکان لە عێراق و سوریا دەگەیەنێت.

یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکانی چەند ساڵی دوایی، هاتنە ئارای ناکۆکی بووە لە نێوان ئەمریکا و تورکیا، وەک دوو ئەندام و هاوپەیمانی سەرەکی لە ناتۆ. ئەمەش وای کردووە، کە ئەنقەرە بەرە بەرە لە بلۆکی ڕکابەری دێرینەی ئەمریکا واتە ڕوسیا نزیک بێتەوە.

ڤینسێنت لاڤرمەن، بەڕێوەبەری ئەنیستیتۆی راوێژکاری سێنتڕاڵ جیئۆپۆلۆتی، لە وتارەکەیدا سیاسەتەکانی ئیستای ئەمریکای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە زیانی کوردەکان وەسف کردووە.

لاڤرمەن پێی وایە، کە رەفتار و دیدی سیاسی ئیستای ئەمریکا، دژ بە بەرژەوەندی کورد لە عێراق و سوریا، هەژمار دەکرێت و ئەم زیانانەش پێدەچێ بەرە بەرە کاریگەری خۆی بە سەر ئەم دوو بەشە دابنێت.

بە بۆچوونی لاڤرمەن، گۆڕانکاری لە فاکتەرە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، بەرە بەرە پاڵ بە ئەنقەرەوە دەنێ، کە لە ڕوسیا نزیک بێتەوە و هاوکات مانای وایە، کە لە ناتۆش دوور دەکەوێتەوە. نووسەر پێیشیوایە، کە ناکۆکیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا وا دەکات، کە ئەنقەرە و بەغدا زیاتر لە یەک نزیک ببنەوە.

لاڤرمەن لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی ئاماژە بە ویستی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەکات، بۆ بڕینی بەشە بودجەی هەڕیم و تەنانەت پێشنیاری بژاردەی سەربازیان لە دژی هەرێم خستۆتە بەرباس. ئەمەش ئاماژەی مەترسیدارە بۆ ئەوەی تێبگەین، کە هەرێمی کوردستان مەترسی لە سەرە.

لاڤرمەن ئەو گریمانەش دەخاتەڕوو، کە نزیکبوونەوەی ئەنقەرە لە وڵاتانی ناوچە و یەک لەوان عێراق، دەتوانێ راستەوخۆ کاریگەری لە سەر گۆڕانکاریەکانی سوریا و دۆخی کورد لەم بەشەش دابنێت.

بەڕێوەبەری سێنتڕاڵ جیئۆپۆلۆتی پێی وایە، تورکیا بیهەوێ بۆ رێگرتن لە هاتنە کایەی هەرێمی دیکەی کوردی لە سوریا، هاوپەیمان بۆ خۆی بدۆزێتەوە. تەنانەت لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە خاکی سوریا، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هیزە کوردیەکانی ڕۆژئاوا بکاتە ئامانجی هێرش؛ بابەتێک، کە هەر ئیستا پێوەی سەرقاڵە. لە گەڵ ئەم سیناریۆیە، هێزەکانی بەشار ئەسەدیش رەنگە هاوکات بیانهەوێ لە قۆڵی باشورەوە پەلاماری ناوچەکانی ئەم سنوورە بدات.

دواتر نووسەر ئاماژەی بە داهاتووی ئەم هاوکێشانە کردووە و دەڵێت “رەنگە بە نزیکبوونەوەی هەر چی زیاتر بەغدا و ئەنقەرە، عێراق داوا لە تورکیا بکات، لە هەر جۆرە مامەڵە و پەیوەندییەکی راستەوخۆی بازرگانی و سیاسی لە گەڵ هەرێم، خۆی بە دوور بگرێت؛ ئەویش تا ئەو کاتەی، کە هەرێم بیهەوێ ڕۆژانەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خۆی ڕادەستی بەغدا بکات. بەم رێگەوە بەغدا دەتوانێ رێگە لە هەناردەکردنی نەوتی خاوی هەرێم بۆ بەندەری جیحان بگرێت”.

لاڤرمەن ئاماژەی بە ناڕەزایی ژمارەیەک لە نوێنەرانی ئەنجومەنی عێراق سەبارەت بە ڕادەستنەکردنی نەوت بە بەغدا کردووە و دەشڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی، کە دەیانهەوێ هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە سزا بدرێت، رۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە.

بەڕێوەبەری سێنتڕاڵ جیئۆپۆلۆتی، لە کۆتایی وتارەکەی نووسیویەتی، بە سەرنجدان بە گوشار و هەڕەشەکانی ئێستا لە ناوچەکە و خەمساردی ئەمریکا بە نیسبەت بەرژەوەندی کوردە هاوپەیمانەکانی، دەتوانین بڵێن بە دوور نییە، کە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمەکانی باشور و ڕۆژئاوا بەرەوڕووی ئاستەنگ بێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com