پۆلیسی هەولێر چوار ئافرەت دەستگیر دەکات

0

نوچە: تایبەت

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر رایدەگەیەنێت، پۆلیسی ھەولێر چوار ئافرەتی لەسەر دزیكردن دەستگیر كرد، كە وەك باند دزییان كردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، رائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، لەبارەی دەستگیرکردنی چەند ئافرەتێک راگەیاند “دوای ئەوەی چەند سكاڵایەك لەلایەن كاسبكار و ھاوڵاتیانی بازاڕی میللی كورانی ھەولێر لە نووسینگەی نەھێشتنی تاوان تۆماركرا، توانرا لە ھەڵمەتێكدا دوو باند دەستگیر بكەن كە ھەڵساون بە دزیكردن لە بازاڕی كوران”.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت “داوا لە كاسبكار و ھاووڵاتیان دەكەین، ئەگەر كەلوپەلیان لە بازاڕی كوران لێ دزراوە، لە نووسینگەی راستی نەھێشتنی تاوان سكاڵا تۆمار بكەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com