کەناڵێکی تەلەفزیۆنی بەزمانی کوردی لە سعودیە کرایەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

کەناڵێکی تەلەفزیۆنی لە شاری مەککە بە زمانی کوردی بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و رێنمایی و روونکردنەوەی ئەرکە ئاینییەکان کرایەوە و رۆژانە پەخشی بەرنامەکانی دەکات، گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمیش ڕادەگەیەنێت “لە هەرێمی کوردستان ئێمە مۆڵەتێکمان نەداوە بەم شێوازە کەناڵە”.

هەروەها بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی حكومەتی هەرێمی، ئەرکی کەناڵەکە، خزمەتکردنی ئەو هاوڵاتیانەیە، کە بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکی حەج و عومرە، سەردانی شاری مەککە دەکەن.       

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فەرهەنگ گۆمەشینی، گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم، لەبارەی کردنەوەی کەناڵەکەوە، ڕایگەیاند “ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە لە هەرێمی کوردستان نییە، بەڵام ئەمانە لە سێرڤەری کەناڵە سعودییەکانەوە وەردەگیرێن، چونکە عەرەبستانی سعودیە چەندین کەناڵی هەیە بەزمانی عەرەبی پەخش دەکرێت، ئەمانە لینک و سێلڤەر وەردەگرن بە زمانی دیکە پەخش دەکرێت”.     

گۆمەشینی ئاماژەی بەوەدەکات، بەپێی ڕێنمایییەکانی ژمارە یەکی ساڵی ٢٠١٤ی تایبەت بە ڕێکخستنی فریکوێنس و سکوێن لە هەرێمی کوردستان، هەر کەناڵێک سەرپێچی بکات بەپێی جۆری سەرپێجییەکەی سزادەرێت.

سەبارەت بە مامەڵەی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێم لەگەڵ کەناڵەکەدا ئەگەر پێچەوانەی ڕێنمایییەکانی وەزارەت کاربکات، گوتەبێژەکەی وەزارەت جەختیکردە و گوتی”دەبێت سەرەتا بزانین ئەم کەناڵە مۆڵەتی لای ئێمە وەرگرتووە یان نا، کەنیەتی، لێرە لەڕێی سێرڤەری ئەم کەناڵە سعودییانەوە وەردەگێڕدرێت بۆ چەندین زمانی تری دونیا بەتەنها بۆ زمانی کوردی نییە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ئێمە مۆڵەتێکمان نەداوە بەم شێوازە کەناڵە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com