مافیای ماددەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستگیر دەکرێت

0

نوچە-بغدادالیوم

بەرپرسانی خۆجێی پارێزگای کەرکوک دەڵێن، تۆڕێکی مافیایی فڕۆشیاری ماددەی هۆشبەر لەم شارە دەستگیر کراون.

ئەم تٶڕە مافیاییە، کە ٧ ئەندامی هەبووە، لە کەرکوک خەریکی قاچاخ و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بوونە.

شوێنی مانەوەی ئەندامانی ئەم تٶڕە، خانوویەک بووە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوک و بە گوێرەی زانیاریەکان، رێژەیەکی بەرچاو ماددەی هۆشبەری کریستاڵ، حەشیش و هیرۆئین، دەستی بەسەرداگیراوە.

لە کاتی هەڵمەتی هێزەکانی پۆلیس بۆ سەر شوێنی مانەوەی ئەم گروپە، شەڕ و تەقە لە نێوان دوو لایەن ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ٧ ئەندامی تۆڕەکە دەستگیر  و رێژەیەکی زۆر ماددەی هۆشبەریش دەستی بە سەردا گیراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com