کاتی سەردانیكردنی زیندانیان لە رۆژانی جەژندا راگەیێندرا

0

نوچە

بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر، وادەی سەردانیكردنی راگیراوانی لە رۆژانی جەژنی قورباندا راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە رۆژی دووەم و سێیەمی جەژنی قورباندا، كەسوكاری راگیراوان دەتوانن سەردانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە بكەن، بەڵام رۆژی یەكەم رێگاپێدراو نییە.

لەوبارەوە موقەدەمی مافپەروەر، خەسرۆ غازی خۆشناو، بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر، راگەیاند: “رۆژی یەكەمی جەژنی قوربان، كە دەكاتە یەكشەممەی داهاتوو ١١-٨-٢٠١٩ سەردانیكردنی راگیراوان رێگاپێدراو نییە، بەڵام رۆژی دووەم و سێیەم كەسوكاری راگیراوان دەتوانن سەردانیان بكەن”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر روونیكردووەتەوە، کە “رۆژی دووەمی جەژن ١٢-٨-٢٠١٩ تایبەتە بە ئافرەتان و هەروەها رۆژی سێیەمیش ١٣-٨-٢٠١٩ پیاوان دەتوانن سەردانی راگیراوان بكەن”.

موقەدەم خەسرەو غازی گوتیشی “ئامادەكارییان بۆ پێشوازیكردن لە سەردانیكاران كردووە و هیواشی خواست كەسوكاری راگیراوان لە كاتی سەردانیكردندا رەچاوی رێنماییەكانی پۆلیس بكەن”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر دەشڵێت “كاتی سەردانیكرن لە هەردوو رۆژی دووەم و سێیەمی جەژندا، لە كاتژمێر ٨ـی بەیانییەوە بۆ كاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆیە و دوای جەژنیش سیستمەكە وەك پێشووی لێدێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com