کارکردن لە بازگەی ئاسایشی شارەزور ڕاگیرا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی
گردی گرێزەی سەربە قەزای سەیدسادق، لە شارەزور وەک شوێنێکی مێژووی لە لایەن شوێنەواری سلێمانی، دەستنیشانکراوە و لە لیستی شوێنەوارەکانی سلێمانی تۆمارکراوە، بەڵام ئێستا لە شوێنی بازگەیەکی ئاسایشی شارەزور دروستدەکرێت و بەشێکی کارەکانی تەواو بووە. قائیمقامی قەزاکەش دەڵێت”کارکردن لە پڕۆژەکەدا بەتەواوی ڕاگیراوە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، دیاری ڕەفیق قائیمقامی قەزای سەیدسادق، لە بارەی دروستکردنی بازگەکەوە، ڕایگەیاند”لەسەر داواکاری ئێمە کارکردن لە پڕۆژەکەدا بەتەواوی ڕاگیراوە، هەروەها بۆ چارەسەری ئەو بابەتەش بەتەواوی، داواکاری گشتی لەسەر خەتن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com