٢٨ پڕۆژە یاسا لەپەرلەمانی کوردستانە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

لە یەكی ئەیلوولی ئەمساڵ، پەرلەمانی كوردستان وەرزی دووەمی خولی یەكەمی یاسادانانی ساڵی یەكەمی پەرلەمان دەستپێدەكاتەوە و سەرۆكی لیژنەی یاسایش ڕایدەگەیەنێت، بۆ دەستپێكی وەرزی نوێی پەرلەمان ٢٨ پرۆژە یاسا، لەبەردەستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی کوردستانە.                                                                               

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بژار کۆچەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی و سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کارکردن لەسەر پڕۆژەیاساکانی پەرلەمان، ڕایگەیاند”تا ئێستا ٢٨ پڕۆژەیاسا لە بەردەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستاندایە، سەجەم ئەو پڕۆژەیاسایانەش لە لایەن ئەندامانی فراکسیۆنە جیاوازەکانی ئەم خولەی پەرلەمانەوە پێشنیازکراون”.                                                                                             

سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت”دانیشتن و گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاساکان لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی پەرلەماندایە، ئایا چەند لەو پڕۆژەیاسایانە کاریان لەسەر دەکرێت، بۆئەی لە دەستپێکی وەرزی دووەمدا بخرێنە بەرنامەی کارەوە”.                                                                                                             

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com