هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕوونکردنەوە دەدات

0

نوچە-رۆیتەرز

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە ڕاگەیێندراوێکدا کوژرانی سەربازێکی ئەمریکا پشتڕاست دەکاتەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا دەڵێت: سەربازێکی ئەمریکا لە کاتی ئەنجامدانی کاروباری دیاریکراو لە پارێزگای نەینەوا، هەڵکەوتوو لە باکوری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە کوژراوە.

ئەم سەربازە ئەمریکیە، کە وەک راوێژکاری سەربازی، مەشق و راهێنانی بە سەربازانی عێراقی کردووە، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی گیانی لە دەستداوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وردەکاری زیاتری سەبارەت بەم رووداوە بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام جەخت دەکاتەوە لە رۆژانی داهاتوو زانیاری زیاتر بڵاو دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com