ململانێکانی ئێران و ئەمریکا توندتر دەبێت

0

نوچە-میدڵ ئیست ئەی

پێگەیەکی بەریتانیا لە بابەتێکی شیکاریدا جەخت دەکاتە سەر قووڵتربوونی تەنگژە و ململانێکانی نێوان واشنتۆن و تاران.

پێگەی بەریتانی میدڵ ئیست ئەی، لەم بارەوە نووسیویەتی: سەردانەکەی چەند ڕۆژی رابردووی بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی بەعس بۆ تاران و دیدار و گفتوگۆی لە گەڵ رابەری کۆماری ئیسلامی و فەرماندەی سوپای قودس، ئاماژەیەکی بۆ بەرینتربوونەوەی کێشە و ئاڵۆزیەکانی نێوان واشنتۆن و تاران.

بە گوێڕەی میدڵ ئیست ئەی، ئێران و ئەمریکا، لە درێژەی ململانێکانیاندا پەیامی دوژمنکارانە بۆ یەکتر بەڕێ دەکەن و وا نیشان دەدەن، کە هیچ لایەنێک ئامادە نییە بەرانبەر بەوی تر نەرمی بنوێنێ.

ئەم پێگە بەریتانیا سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ تاران، لە چوارچێوەی قووڵتربوونەوەی تەنگژەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لێکدەداتەوە.

لە دوای دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا لە ٢٠١١، سێیەمجارە، کە بەشار ئەسەد سەردانی وڵاتێکی بیانی دەکات.

ئەسەد لە ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٧ سەردانی مۆسکۆی کرد و لە گەڵ  گەورە بەرپرسانی روسیا کۆبووەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com