بەغدا لە دژی ئیسرائیل هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچە-بغدادالیوم

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، دژ بە ئەندامەتی ئیسرائیل لە هاوپەیمانێتی دەریایین، کە ئەمریکا بۆ پاراستنی باری ئاسایشی هاتووچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان پێکیهێناوە.

محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەندامەتی ئیسرائیل لەم هاوپەیمانێتیە رەتدەکاتەوە. حەکیم دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٢ی ئەگۆست، لە پۆستێکی تویتەریدا ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی، کە دژ بە پەیوست بوونی ئیسرائیل بەم هاوپەیمانیتیەن، پێمان وایە، کە ئامادەبوونی هێزی سەربازی وڵاتانی بیانی لە ئاوەکانی کەنداو، پەرە بە ئاڵۆزیەکانی ئەم ناوچەیە دەدات.

وەزیری دەرەوەی عێراق دەشڵێت “عێراق بۆ کەمکردنەوەی گرژیەکان کار دەکات و پێی وایە، دەبێ بە رێگەی دانوستان و گفتوگۆوە ئەم ناکۆکیانە چارەسەر بکرێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com