سوپای پاسداران هۆشداری دەدات

0

نوچە-المیادین

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران دەڵێت، هاتنی هێزی سەربازی ئیسرائیل بۆ ئاوەکانی کەنداو دەبێت هۆی روودانی شەڕێکی چاوەڕوانکراو.

عەلی رەزا تەنگیسەری، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی المیادین جەخت دەکاتەوە، کە ئەمریکا و بەریتانیا دەبی بەرپرسایەتی ئامادەبونی سەربازی ئیسرائیل لە ئاوەکانی کەنداو بگرنە ئەستۆ.

رۆژانی رابردوو، تەل ئەبیب ئامادەیی خۆی بۆ پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی دەریایی، کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات راگەیاند.

ئەم هاوپەیمانیە دوای ئەوە دێ، کە ئێران دەستی بە سەر کەشتییەکی بەریتانیادا گرت.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئەگۆست، هەریەک لە ئێران و عێراق، دژایەتی خۆیان لە گەڵ هاتنی ئیسرائیل بۆ ئاوەکانی کەنداو خستەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com