نوچە-ئاژانسەکان
راوێژکاری سەرۆکی رژێمی سوریا دەڵێت، رێککەوتنی ئەنقەرە و واشنتۆن لەبارەی دانانی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا، هەوڵێکە بۆ دابەشکردنی خاکی ئەم وڵاتە.
عبدالقادر عزوز، راوێژکاری بەشار ئەسەد دەشڵێت: لە دەستپێکی قەیرانی سوریا، دەوڵەتی تورک هەوڵی دا پرسی ئاوارەکان بکاتە گوشار و کارتێکی سیاسی.
راوێژکاری ئەسەد دەشڵێت، رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا، بۆ دانانی ناوچەی ئارام، بەدەر لەوەی، کە هەوڵێکە بۆ دابەشکردنی خاکی سوریا، هاوکات پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتەتە.
بە گوتەی ئەم ڕاوێژکارەی ئەسەد، ئەردۆغان هەوڵی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکانی جێی مەبەستی خۆی دەدات و دەیهەوێ بە پلانی داگیرکاری، خاکی سوریا دابەش بکات. هەروەها هەوڵ دەدات سەرنجی رای گشتی جیهانیش بۆ لای ئەم پلانەی خۆی رابکێشێت.