حەشدی شەعبی لێدوانی بەرپرسانی پێنتاگۆن رەتدەکاتەوە

0

نوچە-فارس

فەرماندەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی سەبارەت بە ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی پێنتاگۆن، لە بارەی ئەگەر و مەترسیەکانی گەڕانەوەی داعش هەڵویستی وەرگرت.

معین الکاضمی، یەکێک لە بەرپرسانی سەربازی حەشدی شەعبی دەڵێت: ڕاپۆرتەکەی پێنتاگۆن، هیچ پاساوێک هەڵناگرێ و تەنها بۆ ترساندنی دەوڵەت و گەلی عێراقە.

بە گوتەی ئەم فەرماندەیەی حەشدی شەعبی، پێنتاگۆن لە نیشاندانی ژمارەی ئەندامان و چەکدارانی داعش، زێدەڕەوی دەکات، بە بێ ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا هیچ ڕۆڵێکیان هەبیت، هێزە ئەمنیەکانی عێراق هەموو ناوچەکانیان لە بوونی چەکدارانی داعش، پاک کردەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە دووتوێی راپۆرتێکدا ڕایگەیاند “رێکخراوی داعش جارێکی دیکە خەریکی خۆرێکخستنە و پێدەچێ جاریکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ عێراق و سوریا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com