زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار لە هەرێمن

0

نوچە: تایبەت

ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، تا دووه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، زیاتر له‌ ٢٠٨ هه‌زار گه‌شتیار روویانكردووه‌ته‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، نادر روستی، گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ژمارەی گەشتیارانەوە رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی لە رێکەوتی ٨ تا ١٢ـی ئاب، زیاتر لە ٢٠٨ هەزار گەشتیار هاتوونه‌ته‌ شارەکانی هەرێمی کوردستان.

نادر رۆستی دەڵێت، زۆربەی گەشتیاران لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق هاتوون، ئەمە ئاماری  سەرەتایە، دواتر ئاماری کۆتایی رۆژانی جەژن رادەگەیەنین، چونکە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکە لە زیاد بوون دایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com