شاندێکی ئەمریکی گەیشتە تورکیا

0

نوچە-ویستا

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، شاندێکی ئەمریکی بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی ناوەندی هەماهەنگی بۆ دانانی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا، گەیشتە شاری شانلی ئۆرفەی ئەم وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە تویتێکدا نووسیویەتی: ئەم شاندەی ئەمریکا لە شەش بەرپرسی باڵای سەربازی ئەمریکا پێکهاتووە و بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئارام سەردانی ناوچەکەیان کردووە.

هەر یەک لە ئەمریکا و تورکیا ڕایانگەیاندووە، دوو لایەن لە سەر دانانی ناوچەی ئارام گەیشتوونەتە رێککەوتن.

تورکیا دەشڵێت، ئامانج لە سەردانی ئەم شاندەی ئەمریکا چارسەرکردنی کێشە و ناکۆکیەکانی نێوان ئەنقەرە و هیزە کوردیەکانی رۆژئاوای کوردستانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com