بەریتانیا سێهەمین کەشتی شەڕکەر ڕەوانەی کەنداو دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

بەرپرسانی باڵای بەریتانیا دەڵێن، ئەم وڵاتە سێهەمین کەشتی فڕۆکەهەڵگری خۆی ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداو دەکات.

بەریتانیا پێشتر رایگەیاندووە، بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی هاتووچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان پەیوەستی هاوپەیمانی دەریایی ئەمریکا دەبێت لە ئاوەکانی کەنداو.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە لێدوانێکی نوێدا دەڵێت، بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران، ئامادەی هەر جۆرە هەواڵبەندی و هاوکارییەکە.

بەریتانیا پێشتریش دوو کەشتی جەنگی خۆی ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداو کردووە.

ئەم جوولە سەربازیانەی بەریتانیا، داوای ئەوە دێ، کە ئێران دەستی بە سەر کەشتییەکی ئەم وڵاتەدا گرت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com