ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر حەشدی شەعبی بەردەوامە

0

نوچە-روسیا الیوم

شارەزایەکی کاروباری ئەمنی و ئەندامی دەزگای هەواڵگری عێراق، باس لە بەردەوام بوونی هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حەشدی شەعبی دەکات.

فاضل ابو رغیف، ئەندامی دەزگای هەواڵگری عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی ئەگۆست رایگەیاند، ئیسرائیل لە پلانیدایە هێرش بکاتە سەر جبەخانەی چەکە کیمیاییەکانی حەشدی شەعبی.

بە گوتەی ئەم شارەزایە، ئیسرائیل لە داهاتوویەکی نزیک ئەم پلانە سەربازیەی خۆی بەڕێوەدەبات و ئیسرائیل هاوکات لە سەر ئەم پلانەی خۆی کاری هەواڵگری و زانیاری دەکات.

بە گوتەی فاضل ابو رغیف، ئەوەی ڕۆژی رابردوو لە باشوری بەغدا ڕوویدا، بەشێک لەم پلانە سەربازیەی ئیسرائیلە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com