ئامانجی کۆبوونەوەی سەرانی سێ وڵات راگەیێندرا

0

نوچە-ئاڕتی 

گوتەبیژی  کۆشکی کرملین دەڵێت، مانگی داهاتوو بە بەشداری سەرانی سێ وڵات، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە سوریا بەڕێوە دەچێت.

دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا، دوانیوەڕۆی ئەمرۆ ١٣ی ئەگۆست ئاشکرای کرد، کە سەرانی سێ وڵات ڕوسیا، ئێران و تورکیا، مانگی داهاتوو لە پەیوەندی لە گەڵ قەیرانی سوریا کۆدەبنەوە.

بە گوتەی پسکۆف، پێکهێنانی لیژنەی دەستوری نوێی سوریا، تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە مەولود چاوش ئۆغلو، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا، پێشتر ڕایگەیاندووە، کە ١١ی سێبتەمبەر هەر یەک لە ڤلادیمیر پوتین، حەسەن روحانی و رەجەب تەیب ئەردغان، لە بارەی قەیرانی سوریا کۆدەبنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com