سنە: نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەفژەنان دەستیپێکرد

0

نوچە

لە شاری سنە گەورەترین گردبوونەوەی دەفژەنانی کوردستان و جیهان بەڕێوەچوو و نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف دەستیپێدەکات.

دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، دەفژەنانی کوردستان، ئێران و چەند وڵاتی جیهان وەک پاکستان و ئەفغانستان لە پارکی ئیستقلانی سنە گردبوونەوە. ئەو رێوڕەسمە بە گردبوونەوەی دەف ژەنانی جیهان بەنێوبانگە و دەف ژەنانی ژن و پیاو بە جلوبەرگی نەتەوەیی تێیدا بەشدار بوون.

سەتان کەس لە دانیشتووانی سنە و شارەکانی دیکە بۆ بینینی دیمەنی گردبوونەوەی دەف ژەنان لەو پارکە کۆببوونەوە، بەڵام بەهۆی بارینی لەناکاوی باران، رێوڕەسمەکە پێش وادەی دیاریکراو کۆتاییهات.

هاوکات، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە، نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەفژەنان لە سینەما بەهمەنی سنە دەستیپێکرد و تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە فێستیڤاڵەکەدا کە لە دوو بەشی تاک و گروپ بەڕێوەدەچێت، بەشداربووان کێبڕکێی یەکدی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی باشترین دەف ژەن. بیژەن کامکار، عیماد تەوحیدی، بەهائەدین حوسێنی، فەرەیدوون شەهبازیان و مەنسوور مرادی، ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com