ئیسرائیل بنکەیەکی دیکەی حەشدی شەعبی کردە ئامانج

0

نوچە-الجزیرە

بنکەیەکی دیکەی هێزەکانی حەشدی شەعبی کرایە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.

سەرچاوە ئەمنیەکانی عێراق دەڵێن، تەقینەوەیەکی بە هێز لە بنکەی سەربازی الصفر، هەڵکەوتوو لە باشوری بەغدا ڕوویدا.

بە گوێرەی راپۆرتی کەنالی جەزیرە، ئەم تەقینەوەیە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەیەکی جەنگی ڕوویداوە.

بە گوتەی شایەت حاڵەکان، فڕۆکەیەکی جەنگی، چەندجار جبەخانە و مەخزەنەکانی تەقەمەنی و چەک و چۆڵی ئەم بنکە سەربازیەی بۆروومان کردووە.

لە ئەنجامی ئەم هێرشە، سەربازێکی حەشدی شەعبی کوژراوەوە و نزیک بە ٣٠ کەسی دیکەس بریندار بوونە.

بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی عێراقی و سەرچاوەکانی هەواڵ، لە ماوەی ڕابردوودا ئیسرائیل چەندین جار هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر سەربازگە و بنکە سەربازیەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی، کە ڕاستەوخۆ لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی و ساپۆرت دەکرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com