تورکیا بنکەیەکی سەربازی نوێ دەکاتەوە

0

نوچە-حوڕییەت

ڕۆژنامەی حوڕییەتی تورکیا لە راپۆرتێکدا باس لە کردنەوەی بنکەیەکی سەربازی گەورە لە لایەن تورکیا دەکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی حوڕییەت، سەربازانی تورکیا لە کاروبارەکانیان لە وڵاتی قەتەر بەردەوام دەبن و ئەنقەرە لە وەزری پاییز، یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازیەکانی خۆی لەم وڵاتە دەکاتەوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی ئەم پێگەیە، یەکەمین کاروانی سەربازی تورکیا، مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ رەوانەی قەتەر کراون.

بڕیارە ئەم  پێگە سەربازیەی تورکیا، لە نزیک بنکەی سەربازی طارق بن زیاد بکرێتەوە.

حوڕییەت ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ژمارەی ئەو سەربازانەی، کە ڕەوانەی ئەم بنکە دەکرێن، گەلێک بەرچاوە بە بێ ئەوەی ئاماژە بە رێژەیەکی دیاریکراو بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com