دەوامی خوێندگاکان دوادەخرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی نییە لە وەزارەتی پەرەوەردەوە بۆ دواخستنی دەوامی ئەمساڵی خوێندن.                                                                                          

ماوەی چەند ڕۆژێکە، دەنگۆی دواخستنی دەوامی ئەمساڵی خوێندنی قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی سەر بەوەزارەتی پەروەردە بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەما لە هەرێم بۆ ١-١٠-٢٠١٩بڵاو دەکرێتەوە، ئەمەش دڵەڕاوکێی لای قوتابیان و مامۆستایان درووستکردووە.                                                                              

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، سەبارەت بە دەنگۆی دواخستنی دەوامی خوێندن لە قوتابخانەکانی هەرێم، ڕایگەیاند”لەسەر ئەو بابەتە پەیوەندیمان بە وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی لە وەزارەتی پەرەوەردەوە بۆ دواخستنی دەوامی ئەمساڵی خوێندنگاکان، نییە”.                                                                                

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ئاماژەبەوەشدەکات، بەپێی ساڵنامەی خوێندن بۆ خوێندنی ساڵی( ۲۰۱۹-۲۰۲۰) ڕۆژی ١٥-٩-٢٠١٩ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی خوێندنە لە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم.                                                                                                                              

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com