لەبارەی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەردێت

0


نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کە مەترسیی لەسەر بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە و لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا موچە رەوانەی هەرێم دەکرێت.                                                           

ماوەی دوومانگە، دابەشکردنی موچە لەکاتی خۆی دوادەکەوێت. بەپێی زانیارییەکان بەهۆی نەناردنی ئەو بڕە پارەیە کە حکومەتی عیراق، بۆ موچەی کارمەندانی هەریم رەوانەی دەکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، رايگەیاند”بە پێی یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ ی عێراق لە ١٨ تا ٢٥ ی هەموو مانگێک، سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر موچەی فەرمانبەرانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکەن، دواتر پارەکە رەوانەی وەزارەت یان دەستە یان پارێزگا یان هەرێم دەکرێت، بۆ ئەوەی دابەشبکرێت لە ٢٥ تا کۆتایی هەموو مانگێک”.                                                                                                     

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەشدەکات، بەپێی یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عیراق فەرمانبەران لە دوای ٢٥ ی هەموو مانگێکەوە دەتوانن موچەکانیان وەربگرن، دەشڵێت”بۆیە تا ئەو ماوەیە ناتوانین بڵێن موچە دواکەوتووە، چونکە وەزارەتی دارایی عێراق، لە کاتی دیاریکراوی خۆی واژۆی لەسەر موچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێم كردووە”.                                                                                                               

جەمال کۆچەر دڵنیایی دایە فەرمانبەرانی هەرێم و گوتی”لە لایەن حکومەتی عێراقییەوە هیچ مەترسییەک لەسەر بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نییە”.                                                                                         

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com