پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیێندرا

0

نوچە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەره‌زانی هەرێمی کوردستان پێشبینيیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما ٤٢ پلە دەبێت و نزمترین ٢٦ پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پله‌ى گه‌رما ٤٠ پلە و نزمترین ٢٤ پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە لە دهۆك بەرزترین ٤٠ پلە و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە ٤٤ پله‌ی سه‌دی و نزمترین ٢٩ پلە دەبێت.

هەروەها سبەی یەکشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر ٤٣، سلێمانی ٤١، دهۆك ٤١، كه‌ركوك ٤٥ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com