کردنەوەی ناوچەی ئارام دەستی پێکرد

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوابەدوای گفتوگۆکانی وەزیری بەرگری تورکیا و هاوتا ئەمریکیيەکەی، یەکەم قۆناغی دانانی ناوچەی ئارام لە  سەر باکوری سوریا دەستی پێکرد.

لە راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا هاتووە: دوابەدوای پەیوەندی تەلەفۆنی هەر یەک لە خلوسی ئاکار و مارک سپێر، وەزیرانی بەرگری تورکیا و ئەمریکا، جەخت لە سەر دەستپێکردنی یەکەم قۆناغی کردنەوەی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا کراوەتەوە.

هه‌ردوو لایەن رێککەوتوون بە زووترین کات قۆناغی یەکەمی ئەم پرۆسەیە بخەنە بواری جێبەجیکردنەوە.

هەروەها رێککەوتوون، کە شاندە سەربازیيەکانی هەر دوو وڵات بۆ هەڵسەنگاندن و چاودێریکردنی پڕۆسەکە جارێکی دیکە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆببنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com