سوپای ئەسەد پێشڕەوی دەکات

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

هێزەکانی سەر بە رژێمی سوریا دەڵێن، لە ڕۆژی رابردووەوە، لە ناو بازنەی پاریزگای ئیدلیب، پێشڕەوییان کردووە و چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵکردووە.

بە گوێرەی سەرچاوە سەربازیيەکان، ئەو ناوچانەی، کە لە لایەن سوپای بەشار ئەسەدەوە کۆنتڕۆڵکراون، نزیک بە هەشت ساڵ لە ژێر دەسەڵاتی گروپە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتەدا بووە.

دوابەدوای توندبوونەوەی شەڕ و بەریەککەوتنەکان لە پاڕێزگای ئیدلیب و رووبه‌ڕوو بوونەوەی هێزەکانی ئەسەد و ئۆپۆزسیۆنی چەکدار، هەزاران خێزان ناچار بە چۆڵکردنی ئەو ناوچانە بووە.

سوپای سوریا جەخت دەکاتە سەر کۆنتڕۆڵکردنی دوایین بنکە سەربازیيەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی.

ئەم ئۆپەراسیۆنانەی سوپای سوریا، بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی رووسیا ئەنجام دراون.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، ڕۆژی رابردوو لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی رووسیا، هۆشداری داوە و گوتوویەتی “بەردەوام بوونی هێرشەکانی سوپای بەشار ئەسەد، وەک مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی تورکیا هەژمار دەکەن”.

پارێزگای ئیدلیب، لە  نزیک سنوورەکانی تورکیا هەڵکەوتووە و ئەنقەرە نیگەرانی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی ئاوارە و پەنابەرانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com