پۆستە بەتاڵەکانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پڕدەکرێتەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیێنێت، پۆستە بەتاڵەکانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پڕدەکرێتەوە و بەهه‌مان بەرنامەی پێشوو جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگا دەدرێت بە پێکهاتەی تورکمانی.     

لە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی کارکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە ئێستاشەوە، کە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کاراکراونەتەوە، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمی ئەنجام نەداوە، ئەو پۆستانەش، کە بەتاڵ بوون تا ئێستا پڕنەکراونەتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، خانزاد یوسف محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، رایگەیاند “بڕیارە سبەی یەکشەممە ٢٥-٨-٢٠١٩، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجامبدات، کە ئەمەش یەکەمین کۆبوونەوەیەتی لە دوای وەفاتی یاسین سەلیم، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر”.      

ناوبراو جەختیشی لەوەکردەوە، کە کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەڕێوبەرانی گشتی، جێگری پارێزگار و پارێزگاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، گوتیشی “وەک ڕێزلێنانێک بۆ وەفاتی کاک یاسین سەلیم، کورتەیەک لە ژیانی باس دەکرێت، دواتر سامان ستار، کە دەچێتە شوێنەکەی، سوێندی یاسایی دەخوات و دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر. هەروەها باس لەیاسای کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش دەکرێت، کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەندکراوە”.             

سەبارەت بە پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانی ئەنجومەنی پارێزگا، خانزاد یوسف، دەڵێت “لە ئایندەیەکی نزیکیشدا پۆستە بەتاڵەکان پڕدەکرێتەوە بەهەمان بەرنامەی پێشوو، جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەدرێتە پێکهاتەی تورکمانی، لە شوێنی جەلال محەمەد، ڕزگار مستەفا دیاریکراوە، بەڵام تائێستا قسە لەسەر ئەوە نەکراوە ئایا لایەنەکانی دیکەی ئەنجومەن ڕازی دەبن بەم شێوەیە بەردەوام بێت یان نا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com