سەرانی جی ٧ لەبارەی ئێرانەوە گفتوگۆ دەکەن

0

نوچە-مهر

سەرانی ٧ وڵاتی گەورەی پیشەسازی جیهان، سەبارەت بە ئێران گفتوگۆیان کرد.

لە یەکەمین رۆژی کۆبوونەوەی لووتکەی جی ٧، پرسی ئێران و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان سەرانی وڵاتانی بەشدار لەم کۆبوونەوە بووە.

بە گوتەی بەرپرسانی ژاپۆن، ئابە شینزۆ، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە، بە ئاماژەدان بە سەردانی مانگی رابردووی بۆ تارانی پایتەختی ئێران، سەبارەت بە بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئەم وڵاتەوە، نیگەرانی خۆی دەربڕیوە.

شینزۆ ئابە، هەروەها جەختی کردۆتە سەر هەوڵە دیپلۆماسیيەکان، بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزیيەکانی نێوان تاران و وڵاتانی لایەن.

سەرانی جی ٧ هەروەها پێداگرییان لە سەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە کردۆتەوە.

بابەتی پێکهێنانی هاوپەیمانى دەریایی، کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات، لە رۆژی یەکەمی کۆبوونەوەکە گفتوگۆی لە سەر نەکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com