موسڵ: بە موشک بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا کرایە ئامانج

0

نوچە: تایبەت

دوو موشەك ئاراستەی بنكەیەكی سەربازیی ئەمریکا لە مەخمور کراوە و زیانەکان هێشتا ئاشکرا نەکراون.

ماڵپەڕی “مەسەلە”ی عیراقی لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە) ٢٦-٨-٢٠١٩ دوو موشەك نراوە بە بنكەی سەربازیی مەخمورەوە، كە سەربازە ئەمریكییەكانی تێدایە.

باسی لەوەشكردوە، دوكەڵێكی چڕ لە بنكە سەربازیيەكەوە بەرزبووه‌تەوە و دواتر فڕۆكە جەنگییەكان بەسەر ئاسمانی بنكەكەدا بەچڕی سوڕاونەتەوە.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیک لە موسڵ، کە نەیویست ناوی بهێنرێت بە نوچە-ی راگەیاند: دەنگوی ئەوە هەیە، کە بە موشەک لە بنکەیەکی سەربازيی ئەمریکا دراوە، بەڵام زیانی گیانی و مادی دیار نییە و مەگەر ئەوەی خودی ئەمریکییەکان قسەی لەسەر بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com