گۆڕان ناوی کاندیدەکانی ئامادە دەکات

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

باژێروانی گۆڕان لە هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە هەنگاوێکی زۆرباشە. دەشڵێت “رۆژی شەممەی داهاتوو ناوی کاندیدەکانمان ڕادەستی دیوانی پارێزگا دەکەین”.

ماوەی پێنج ساڵە بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکانی پارێزگای هەڵەبجە نەتوانراوە ئەنجوومەنی پارێزگا پێکبهێنرێت، رۆژی دووشەممە ٢-٩-٢٠١٩، لە کۆبوونەوەیەکدا لایەنە سیاسییەکانی هەڵەبجە گەیشتنە رێککەوتنی کوتایی، یەكێتی ٦ كورسی، گۆڕان ٥ كورسی، یەكگرتووی ئیسلامی ٤ كورسی، پارتی ٣ كورسی، كۆمەڵی ئیسلامی ٣ كورسی، بزووتنەوەی ئیسلامی ٢ كورسی، سوشیالیست و حزبی شیوعی ١ كورسی و كاكەییەكان ١ كورسی.      

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نزار مەحمود، باژێروانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵەبجەی شەهید، سەبارەت بە رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان رایگەیاند “رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە هەنگاوێکی زۆر باشبووە و کاریگەری باشیشی دەبێت لەسەر پێشکەوتنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، چونکە ئەنجوومەنی پارێزگا دەتوانێت چاودێری پڕۆژەکان، داهات و خەرجی پارێزگاکە بەباشی بکات”.

 نزار مەحمود دەشڵێت “گۆڕان ناوی سەرجەم کاندیدەکانی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە ئامادەکردووە و رۆژی شەممەی داهاتوو ناوەکان ڕادەست دەکەین”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com