کاتی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی ئاشکرا کرا

0

نوچە: تایبەت

مەکتەبی سیاسی یەکێتی وادەی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی دیاری کرد و ئاراستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکەی کردووە،

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو کادیرە پێشکەوتووەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەبارەی دیاری کردنی رۆژی کۆنگرەی حزبەکەی رایگەیاند: مەکتەبی سیاسی یەکێتی وادەی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی دیاری کرد و وەکو پێشنیار ئاراستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کردووە و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی، وا بڕياره‌ پێشنیارەکەی مەکتەبی سیاسی پەسەند بکرێت.

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، مەکتەبی سیاسی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ رۆژی ٧-١٢-٢٠١٩ی وەکو ڕۆژی بەستنی کۆنگرەی چوارەم دیاری کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com