کۆميسیۆن مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەران رادەگرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی هەرێم رایدەگەیێنێت، کۆميسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەرانی رادەگرێت

ساڵانە لە هەرێمی کوردستان داواکاریییەکی زۆر بۆ مۆڵەتی خوێندن لە لایەن فەرمانبەرانی هەرێمەوە پێشکەش دەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، هەموو ساڵێک ڕێنمایی پێویست بۆ داواکاری موڵەتی خوێندن دەردەکات و بەپێی ئەو ڕێنماییە، فەرمانبەران دەتوانن داوای موڵەتی خوێندن بکەن. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئیسماعیل خورماڵی، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەرانی کۆمیسیۆن داوای مۆڵەتی خوێندنیان کردووە، ئێمەش بڕیارمانداوە مۆڵەتی خوێندنی بە کەس نەدەین، لە بەرئەوەی ئیش و کاری کۆمیسیۆن کۆمەڵێک وردەکاریییە لە رێگەی راهێنان و کۆمپانیای تایبەتەوە دەکرێت بۆ پەرەدان بە تواناکانی فەرمانبەرانی کۆمیسیۆن، بۆیە لە رێگەی بڕوانامە و خوێندنی ئەکادیمییەوە ناکرێت”.

خورماڵی ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانبەرانی کۆمیسیۆن لەکاتی دامەزراندن بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە، کە تاوەکو پێنج ساڵ داوای مۆڵەت و گواستنەوە نەکەن، گوتیشی “ئێمە وەک کۆميسیۆن پێویستمان بەو بڕوانامەیە نییە، کە ئەوان داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن”.

 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆميسیۆنی هەرێم جەختیشیکردەوە “ئەو فەرمانبەرانی، کە لە کۆميسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێمی کوردستان دامەزراون بەو بڕاوانامەی خۆیانەوە دامەزراون، ئەگەر پێویستیشمان بە بڕوانامەی باڵاتر هەبوایە، ئەوا بڕوانامەی باڵاترمان دادەمەزراند”.                                        

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com