نێچیرڤان بارزانی: بۆ دیالۆگى هەولێر و بەغدا میکانیزمێکى گونجاوى باشترى پێویستە

0

نوچه‌

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) رایگەیاند، دیالۆگى نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چۆنێتیى مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکان پێویستى بە میکانیزمێکى گونجاوى باشترە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کۆبوونەوەکە رۆژی دووشەممە ٩-٩-٢٠١٩ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. هەریەک له‌ نێچیرڤان بارزانى و جێنین پلاسخارت، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا، پرسى بودجەى گشتیى ساڵى داهاتووى عێراق، بارودۆخى پارێزگاى کەرکوک و چۆنێتى بەشداریکردنى لە هەڵبژاردنى پارێزگاکاندا، ناوچە جێناکۆکەکان و ماددەى ١٤٠ی دەستووی عێراقیان تاوتوێکرد.

نێچیرڤان بارزانى رایگەیاندووە، دیالۆگى هەولێر و بەغدا میکانیزمێکى گونجاوى باشتر پێویستە. روونیشیکردووەتەوە، مەرج نییە لیژنەکانى نێوان هەردوولا سیاسى بن، بەڵکو لە زۆر بواردا لیژنەکان دەکرێت تەکنیکى بن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشى رۆڵى نەتەوە یەکگرتووەکانى کردووە و جەختى لە گرنگی بەردەوامی یۆنامى بۆ هاوکارى و یارمەتیدانى حکومەتى فیدراڵی عێراق و حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر بەردەوامیى دیالۆگ و چارەسەرکردنى کێشەکان کردووەتەوە.

رەوشى ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان و چۆنێتى گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانى خۆیان، دۆخى کوردانی ئێزدی ئاوارە و ناوچەى شنگال گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com