وردەکاری هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی خرایه‌ڕوو

0

نوچە – ئاژانسەکان

شارەزایانی کاروباری ئەمنی عێراق، سەبارەت بە هێرشە ئاسمانیيەکانی رۆژی رابردووی سەر حەشدی شەعبی، هەڵوێستیان وەرگرت.

هاشم الهاشمی، شارەزای کاروباری ئەمنی عێراق، لە تویتێکدا نووسیویەتی: ئەو فڕۆکە شەڕکەرانەی، کە رۆژی رابردوو هێزەکانی حەشدیان لە پاریزگای دێرەزوور کردە ئامانج، ئیسرائیلی بوونە.

بە گوێرەی زانیاریيەکانی الهاشمی، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، چوار بنکەی حەشدی لە سنوورە هاوبەشەکانی عێراق و سوریا کردووتەوە ئامانج.

لە لایەکی دیکەوە، کەناڵی سپۆتینكی رووسیا، لە سەر زاری چەند بەرپرسێکی بەرگری عێراق نووسیویەتی، کە ئەم هێزانەی حەشد لە سەر خاکی سوریا کراونەتە ئامانج.

بە گوتەی سەرچاوەکە، بنکە سەربازیيەکانی حەشدی شەعبی، پێنج جاران بۆردوومان کراوە.

پێگەی تایمز ئیسرائیل و رۆژنامەی جیرۆزالم پۆست لەم بارەیه‌وە رایانگەیاندووە، ئەو بنکانەی کە کراوەنەتە ئامانج، سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی بووە و لە شاری ئەلبوکەمال جێگیر کرابوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com