وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات

0

نوچه‌

وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە سەرەتای مانگی داهاتوو سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات.

میخایل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەسەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر سەردانی بەغدا و دواتریش هەولێر دەکات.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رووداو، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە و دواتر سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بۆگدانۆڤ راشیگەیاند، لاڤرۆڤ مەبەستییەتی لەسەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

لە بواری وزە هەرێمی کوردستان و رووسیا پەیوەندییەکی باشیان هەیە، له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له‌ سان پێترسبۆرگی رووسیا، هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوونەوە و جه‌ختیان له‌ ‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان كۆمپانیاكانی بواری وزه‌ی رووسیا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com