تاران و واشنتۆن ناگەنە رێککەوتن

0

نوچە-رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە دەڵێت، بە دووری دەزانن، کە تاران و واشنتۆن بگەنە رێککەوتن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز راشیگەیاندووە، کە سەرباری دوورخستنەوەی جۆن بۆڵتۆن، لە پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەنجامدانی هەر جۆرە گفتوگۆیەک لە نێوان تاران و واشنتۆن، بە دوور دەزانرێت.

بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا، چانسی گفتوگۆ لە نێوان تاران و واشنتۆن کەمتر لەو رادەیە، کە بیری لێدەکرێتەوە.

ئەمەش مانای وایە، کە دۆخی ئێستای پەیوەندیەکانی دوو وڵات ئاڵۆزتر دەبێت، کە تەنانەت وەلانانی بۆڵتۆن، ناتوانێ یارمەتی بە گەیشتنی دوو لایەن بە رێککەوتن بکات.

لە لایەک نە ئێران ئامادەیە، کە بەرنامەی موشەکی و سیاسەتی ناوچەیی وەلا بنێ، نە ئەمریکاش ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی؛ لەم رووەوە ناکرێ هیوا لە سەر گفتوگۆی نێوان تاران و واشنتۆن هەڵبچنرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com