عێراق پشت لە ئێران دەکات

0

نوچە – رۆیتەرز

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، وڵاتەکەی تاکو ئیستا لە هاوردەکردنی گازی ئێران بەردەوامە و پێدەچێت لە داهاتوودا، گۆڕانکاری بە سەر سیاسەتی خۆیدا بهێنێ.

ثامر الغضبان، وەزیری نەوتی عێراق، لە میانی سەردانی بۆ ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، رایگەیاند: ئێستا عێراق بۆ ناوچەکانی باشوور و ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە لە ئێرانەوە گاز هاوردە دەکات.

لە بارەی بەردەوام بوونی ئەم پڕۆسەیە، وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت “بە دوور نییە لە داهاتوودا جیگروەیەک بۆ گازی ئێران بدۆزنەوە”.

وەزیری نەوتی عێراق، لە لێدوانێکی دیکەدا حکومەتی هەرێمی بە پابەندنەبوون بە رێککەوتنی نەوتی بە بەغدا تۆمەتبار کرد و گوتیشی “بڕیارە وابوو، کە هەولێر رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرملیل نەوت رادەستی بەغدا بکات، کە چی تا ئێستا پابەندی ئەم رێککەوتنە نەبووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com