ئازاد جەباری: کورد لە کەرکوک بەهێز دەبێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، یەک لیستی کورد لە کەرکوک، کورد بەهێز دەکات و دەنگی باش دەهێنێت.     

رۆژی دووشەممە ٩-٩-٢٠١٩، جگە لە پارتی و نەوەی نوێ، سەرجەم حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک بڕیاریاندا بە یەک لیستی هاوبەش، بەناوی (کەرکوکی کوردستانی) لیستی حیزبە کوردستانییەکانە، بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بکەن.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئازاد جەباری، ئەندامی لیستی برایەتی لە سەر پشکی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند “دروستکردنی یەک لیستی هاوبەش لە نێوان لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک و بەشداری کردن بەو لیستە هاوبەشە لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، لە ئێستادا بۆ کورد هەنگاوێکی زۆر باشە و دەنگی کورد لە کەرکوک زیاد دەکات”.  

جەباری گوتیشی “ئەگەر ئەم یەک لیستییەی لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک بەردەوام بێت، کورد لە کەرکوک بەهێز دەبێت و دەنگی باشیش دەهێنێت، بەڵام ئەگەر تێکی بدەن و یەکێک داوای سەرۆک لیستی بکات و یەکێکی تر داوای شتی تر بکات، بەهیچ نابین و هەر وەک خۆمان دەمێنینەوە”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم یەک لیستییەی کورد لە کاتێکدایە، کە بڕیار دراوە قەزا و ناحیەکانی کەرکوک دەنگی بۆ نەدەن، بۆیە ئەگەر یەک لیستی نەبێت، دۆخەکە زۆر خراپ دەبێت بۆ کورد. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com